Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سبەی بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆدەبێتەوە

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە و بەرپرسێکی پارتیش دەڵێ، پرسی ھەڵبژاردن و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کوردستان، لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.

کرمانج عززەت، بەرپرسی لقی ٢٦ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "سبەی یەکشەممە کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە و کۆبوونەوەکەش لەبارەی چەند تەوەرێکەوە دەبێت، چونکە پێشھاتەکانی ھەرێمی کوردستان وا دەخوازێت کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی ئەنجام بدرێت، مەبەست لە کۆبوونەوەکەش بۆ ھەڵسەنگاندنی دواپێشھاتەکانی کوردستان و ناوچەکەیە، بە تایبەتی ئەو گۆڕانکاریانەی ئێستا روو دەدەن".

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: "کۆبوونەوەکە، کۆبوونەوەیەکی ئاساییە، بەڵام کاتەکەی زۆر گرینگە، لەبەر ئەوەش کۆبوونەوەیەکی گرینگ و پڕبایەخ دەبێت".

لەبارەی پرسی ھەڵبژاردنەوە، کرمانج عززەت ئاشکرای کرد: "ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکێک دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی سبەینێی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان، بەڵام گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و رەوشی ئێمە و پەیوەندییەکانی پارتی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، ئەوانەش دەبنە بابەتی کۆبوونەوەکە".

 

قائید میرۆ