Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس-لەندەن دەکات

ھەولێر-KDP.info-  ئەمرۆ چوارشەممە 5/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس سەر بە لەندەن-ی پایتەختی بەریتانیا کرد.

لە دیدارەکەدا کە جەیمس گۆڵدمان کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە سەرباز بەرزنجی کرد بۆ کار و چالاکییەکانی لە بەریتانیا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست.

سەرۆکی حکومەت جەختیشی کردەوە کە پێویستە ڕەوەندی کوردستانی نموونەیەکی جوان و سەرکەوتوو بن لەو وڵاتانەی لێی نیشتەجێن.
سەرباز بەرزنجی سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد و ئامادەیی خۆی بۆ کارکردن لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا دەربڕی.