Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجوومەنی لەندەن لامبس دەکات

ھەولێر-KDP.info-  رۆژی چوارشەممە 15ی ئایاری 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە بەڕێز سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجوومەنی لەندەن لامبس کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی گرنگیی ڕۆڵ و بەشداریی ڕەوەندی کوردی لە وڵاتانی تاراوگە ئاڵوگۆڕ کرا، بە تایبەت رۆلی رەوەندی کوردی لە بریتانیا و پشتگیری و هاوکاریکردنیان بۆ گواستنەوەی ئەزموونی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و بریتانیا لە پێناو ئاڵوگۆڕی زیاتری کولتووری و زانستی و سیاسیی و بازرگانی و تەکنەلۆژیا.

هەر لەو دیدارە دا بەڕێز سەرباز بەرزنجی ئەوەی بە سەرۆک بارزانی  رایگەیاند، بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە هەمەچەشنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بریتانیا و ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلی کورد لە کوردستان و تاراوگە، هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ لەو پێناوەدا.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی بەڕێز سەرباز بەرزنجی کرد بۆ ئەو خزمەتەی بە گەلەکەی دەکات لە تاراوگە و هەوڵەکانی بۆ یادکردنەوەی فەرمی و کردنەوەی هەردوو مۆنۆمینتی هەڵەبجە و ئەنفال لە ناوەندە فەرمییەکانی وڵاتی بریتانیا. هەروەها وەک نموونەیەک وەسفی کرد کە ئەگەر کورد دەرفەتی پێ بدرێت دەتوانێ تواناکانی بسەلمێنێت و هیچی لە نەتەوەکانی تر کەمتر نیە. هەروەها هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست و هێمای بەوە دا کە پێویستە  بایەخ بە پڕۆسەی بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی دژی کوردە فەیلییەکان و بارزانیەکان و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ئەنفالی گەلی کورد بدرێت.

لە کۆتایی دیدارەکەدا بەڕێز سەرباز بەرزنجی باجی شکۆی پێشکەش بە سەرۆک بارزانی کرد کە ئەمساڵ لە ساڵیادی ئەنفال پێی بەخشرابوو.