Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئاو لە بەنداوی مووسڵ بۆ شاری دھۆک دابیندەکرێت

دھۆک -KDP.info- بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆک د.عەلی تەتەر و د.نەوزاد عەبدوڵڵا بەرپرسی لقی ١ی پارتی و چەندین بەڕێوەبەری حکوومەت بەردی بناغە بۆ کەناڵێکی کراوە بەمەبەستی ڕاکێشانی ئاو لە ڕووباری دیجلە و بەنداوی مووسڵ بۆ بەنداوی دھۆک  بە گوژمەی یەک ملیار و ٧٩ ملیۆن دینار دانرا.

لە وتەیەکدا د.عەلی تەتەر پارێزگاری دھۆک ڕایگەیاند: پڕۆژەکە لەسەر پێشنیازی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و پڕۆژەیەکی فراوان و گرینگە، پێشتر زیاتر لە ٢٦ ملیار دیناری بۆ خەرج کراوە، ئەوەش بۆ گواستنەوەی ئاو لە ڕووباری دیجلە و بەنداوی مووسڵ بۆ شاری دھۆک، کە لە توانای دایە دوو ھەزار مەتر سێجا ئاو لە یەک کاتژمێردا بگوازێتەوە.

د.عەلی تەتەر گوتیشی: ئەو پڕۆژەیە لە چەند حەفتەی داھاتوو دەکەوێتە کار و لەسەری چیا تا بەنداوەکە بە دیزاینێکی جوان ئامادەکراوە، سوودێکی زۆریشی بۆ کەرتی گەشتوگوزاری ھەیە  بۆ ڕاکێشانی گەشتیار بۆ شاری دھۆک.

قائید میرۆ