Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وتەبێژی سەرۆكایەتی: سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات

بەغدا-KDP.info- به‌ڕێز دڵشاد شهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، به‌ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.

ده‌رباره‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ش، ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كۆده‌بێته‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسه‌ هاوبه‌شه‌کانیان تاوتوێ ده‌كه‌ن.