Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" لە رۆژانی ٧ ھەتا ٩ی مانگی داھاتوو سێزدەمین خولی دیداری وەبەرھێنان لە شاری ئەبو زەبی بەڕێوەدەچێت و ١٧٥ وڵات بەشدار دەبن، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ یەکەم جار ئەمساڵ بەشداری لە دیداری وەبەرھێنانی ئەبوزەبی دەکات، شوێنێک بۆ وە بەرھێنانی ھەرێمی کوردستانی دیاری دەکرێت و دەستەی گشتی وەبەرھێنان چالاکی دەبێت، بەتایبەتی ئەو پڕۆژانەی پەیوەستن بە ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستان.

سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنان دەشڵێت" لەچوارچێوەی دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی رەوشی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان باس دەکەین بۆ بەشداربوان، چونکە لە دیداری ئەمساڵ باس لە ١٠ کەرتی سەرەکی دەکرێت و دانوستانی لەبارەیەوە دەکرێت، ھەرێمی کوردستان وەک حکوومەت بەشداری دەبێت ھاوشێوەی دەوڵەتانی جیھان.

دەشڵێت،  لە سەرەتای دامەزراندنی دەستە تا ئێستا هەزارو 223 مۆڵەت دراون بە پڕۆژەکان بە سەرمایەی 70 ملیار دۆلار،  تەنیا لەسەردەمی کابینەی نۆ 376 مۆڵەت دراون بە پرۆژەکان.

قائید میرۆ