Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"پێویستە بەغدا پارە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم تەرخان بکات"

ھەولێر -KDP.info-  بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پشتگیری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم دەکەین بۆ راسپاردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ھەرێم و دەشڵێ، شەش ھەزار  سێ یەکەمی زانکۆ پەیمانگاکان ھەیە دانەمەزراون.

د. عەبددولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تا ساڵی ٢٠١٧ سێ یەکەمەکانی دامەزراندوە و دوا لیستی دامەزراندن نزیکەی یەک ھەزار و ٢٠٠ دەرچوو بووە، بەڵام دواتر بەھۆی قەیرانی دارایی سێ یەکەمەکان دانەمەزراون و دەرچوانی ساڵی ٢٠١٨ ھەتا ئێستا لەوانەیە ژمارەیان بگاتە شەش ھەزار دەرچوو  لەسەرانسەری ھەرێمی کوردستان.

بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتیشی" ئێمە دەست خۆشی لە بڕیاری دوێنێی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم  دەکەین، کە لایەنە پەیوەندارەکانی راسپارد لەگەڵ بەغدا بۆ  تەرخانکردنی دارایی بەمەبەستی دامەزراندنێ سێ یەکەمەکانی ھەرێمی کوردستان و ھەنگاوێکی باشە، چونکە ئێستا دامەزراندن دەکەوێتە ئەستۆی حکوومەتی فیدڕاڵ و پێویستە بەغدا پارە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم تەرخان بکات.

د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد"حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشتر ئەوەی لەتوانای بوو ئەنجامی دا، بەڵام کە ئێستا لە توای حکوومەتدا نییە و مافی دەرچوانیشە دابمەزرێن، چونکە ئەو قوتابیانە چەندین ساڵە چاوەڕێی دامەزراندن دەکەن و ئێستاش کە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم کە لایەنە پەیوەندارەکانی راسپاردوە ئێمە پشتگیری دەکەین.
قائید میرۆ