Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەندامێکی جڤاتی گشتی گۆڕان: من لە کۆمسیۆن بوومەو دەزانم دەسکاری دەنگ دەکرێت...بەبێ پارتی ھەڵبژاردن ناکرێت

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و شاره‌زا له‌ بواری هه‌ڵبژاردنه‌كان، باس له‌ تێبینیه‌كانی پارتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دەکات و ده‌ڵێت: "پارتی لێكدانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه‌ باوه‌ڕناكه‌م قایلی هه‌ڵبژاردنێك بێت گزی لێبكرێت".

مام كه‌مال دیبه‌گه‌یی، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "هه‌ڵبژاردن بۆ كوردستان گرینگه‌، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ قبووڵی نییە هه‌ڵبژاردن بکات، ئیستا ده‌نگێك هه‌یه‌ له‌په‌رله‌مانی عێراق كه‌ بكرێت، ئاراسته‌یه‌كیش هه‌یه‌ ده‌ڵێت به‌م دۆخه‌وه‌ ناكرێت، چونكه‌ هه‌ڵبژاردن به‌بێ پارتی ناكرێت و سه‌رناگرێت".

راشی گه‌یاند: هه‌ندێك داواكاری پارتی جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش گفتووگۆ و نیقاشاتی زۆری ده‌وێت تائیستا پارتی تێبینی هه‌یه‌ و بریاری نه‌داوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ڵبژاردن بكات، چونكه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی مووسڵ پارتی له‌ 9 كورسی بووه‌ 4 كورسی له‌ كه‌ركووك له‌ 4 كورسی كه‌م كرایه‌وه‌ بۆ 2 كورسی من له‌ كۆمسیۆن بووم چه‌ند ساڵێك پارتی دەڵێت، به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌رمه‌جه‌ کراوە، گزی لێدەکرێت، به‌ڵێ ئه‌و شتانه‌ هه‌یه‌ له‌ كۆمسیۆن من خۆم له‌وێ بووم و  ده‌زانم كه‌ ده‌ستكاری ده‌نگه‌كان ده‌كرێت، ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ پارتی خستبێته‌ هه‌ڵوێسته‌وه‌، چونكه‌ نایه‌وێت ده‌نگی كه‌م بكرێته‌وه‌.