Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی: شەهیدانی کارەساتی بۆردوومانی قەڵادزێ هەمیشە لە یادمانن

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ "هەمیشە لە یادمانن".

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-04-2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە 50ـەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی، لە پەیامێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) ڕایگەیاند، "نیو سەدە لەمەوبەر، ڕژێمی بەعس قەڵادزێی بۆردومان کرد و سەدان کەسی بێتاوانی شەهید و بریندار کرد، جگە لە وێرانکردنی شارەکە".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکوەزیراندا هاتووە، هەروەها لە ساڵی 1982، ڕژێمی بەعس "خۆپێشاندانێکی شارەکەی گوللەباران کرد کە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی بۆردومانەکە ئەنجامدرا بوو".

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە، شەهیدانی کارەساتی بۆردومانی قەڵادزێ "هەمیشە لە یادمانن".