Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی

ھەولێر-KDP.info- رۆژی چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەنجایەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە،

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لاپەڕەیەکی ڕەشی دڕندەیی و بێ باکیی ڕژێمی پێشووی عێراقە لەبەرانبەر گەلی کوردستان.

لە پەنجایەمین ساڵیادی بۆردومانی زاڵمانەی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان.