Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرکردەیەکی ئاکەپە بۆ KDP باسی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر دەکات

تورکیا-KDP.info- سەرکردەیەکی ئاکەپە ڕایگەیاند، ماوەی چەندێکە سەرۆک ئەردۆغان خەریکی سەردانێک بوو بۆ عێراق و سەردانیشیان بە گرنگییەوە دەبینم بۆ ھەرێمی کوردستان. 

محەممەد دارا ئاکار، سەرکردەی ئاکەپە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمە زیاتر لە دوو ساڵە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و تورکیا زۆر باشبوون و بەتایبەت پەیوەندیە ئابووری، سیاسی و ئەمنیەکان، زیاتر بەرەو پێشچوون بە خۆییەوە دەبینێت".

ناوبراو ئاماژەیشیدا: "تورکیا دەیەوێ لە سێ بوارەوە پەیوەندییەکانی بەھێز بکات، بەتایبەت لە بوارەکانی  بازرگانی، ھیوادارم  ئەم پەیوەندیەی نێوان ھەولێر و بەغدا و ئەنقەرە بەھێزتر بێ چونکە بۆ ھەموو لایەنێک گرنگە".

سەرکردەکەی ئاکەپە، دەشڵێ: "تورکیا دەیەوێ لە خاڵی دووەم و سێیەمیش لە بوارەکانی ئەمنی و کەلتووری و زانستی پەیوەندییەکانی بەھێز بێت، ھەروەھا گوتیشی، ھیوادارم پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و تورکیا زیاتر ڕۆڵی خۆیان ببینن، و کوردستانیش ڕۆڵی خۆی باش ببینێت و دواتر دەرئەنجامەکان دیاردەبێت".

"پێویستە ھەرێمی کوردستان زیاتر یەکگرتووبن بە ناوچە دابڕێنراوەکانیشەوە و تەواوی حزبەکانیەوە یەکگرتووبن و ھەموو لایەنێک چاکسازی ئەنجام بدەن و ستاتۆی کوردستان بەھێزتر بێت لەنێو ھەموو لایەنەکان و تورکیاش دەیانەوێت ئەم یەکگرتوو و یەکڕیزیە بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی مەترسی زیاتر ڕوو نەدات" لە کۆتایدا ئاکار وای گوت. 

 

کاروان باعەدری