Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (حاجی حیکمەت ئاغا) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کەسایەتی ناسراوی دەڤەری سلیڤانە خوالێخۆشبوو (حاجی حیکمەت عەبدولمەجید رەشید ئاغا فەرحان ئاغا) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی (حاجی حیکمەت ئاغا)

بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی حیکمەت عەبدولمەجید رەشید ئاغا فەرحان ئاغا)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی دەڤەری سلیڤانە، خوالێخۆشبوو (حاجی حیکمەت عەبدولمەجید رەشید ئاغا فەرحان ئاغا) مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێز و تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی خزمان و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و هاوخەمی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ی نیسانی ٢٠٢٤