Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی ھەشتەمین کۆنگرەی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسیی پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.


دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.

بەڕێز/ کاک محەممەدی حاجی مەحموود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.

بەبۆنەی بەستن و بەسەرکەوتوویی کۆتایی ھاتنی ھەشتەمین کۆنگرەی پارتەکەتان و ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

ئومێدەوارین بڕیار و ڕاسپاردە و ئەنجامەکانی کۆنگرەکەتان لە ئاست گۆڕانکارییەکان و پێداویستی قۆنەغەکە دابن و خزمەتی ئامانجە ھاوبەشەکانمان و دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بکەن.

لەم دەرفەتەدا جەخت لە ھەماھەنگی و ھاوڕیزی نێوانمان و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەینەوە لە پێناو خۆشگوزەرانی ھاووڵاتیان و پاراستنی ھەرێم و ھێنانەدی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر سەرکەوتووبن. 
                                                                     
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ـی نیسانی ٢٠٢٤