Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەنتۆنی بلینکن: دەخوازین پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەرهەمداربێت

ئەمەریکا-KDP.info- ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی، سەرنجمان لەسەر گفتوگۆکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ بووە و دەخوازین پەیوەندییەکانی نێوانیان بەشێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێش بچێت و بەرهەمداربێت بۆ هەموو خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەخوازن پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەشێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێش بچێت و بەرهەمداربێت بۆ هەموو خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختیکردەوە کە سەرنجیان لەسەر گفتوگۆکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ بووە، کە پرسی هەڵبژاردنیش بەشێکە لەو گفتوگۆیانە و جەختیکردەوە، ئەمەریکا دەیەوێت هەمووان بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکەن و هەموو هاووڵاتییان نوێنەرایەتییەکی باشیان هەبێت.