ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە هەردوو حزبی شیووعیی کوردستان و عێراق دەکات و دەڵێت، "ئومێدەوارم لە خەبات و تێکۆشانی نەپساوەی خۆیان بەردەوام بن".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لە هەردوو حزبی شیووعیی کوردستان و عێراق دەکات و دەڵێت، "ئومێدەوارم لە خەبات و تێکۆشانی نەپساوەی خۆیان بەردەوام بن".
ئەمڕۆ یەکشەممە، 31-03-2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لە هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق کرد.
لە پەیامەکەدا هاتووە، "بە بۆنەی (90)مین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیووعیی کوردستان و حزبی شیووعیی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و کۆمیتەی ناوەندی و گشت ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیووعیی کوردستان و عێراق دەکەم".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هیوای سەرکەوتن بۆ هەردوو حزب دەخوازم و ئومێدەوارم لە خەبات و تێکۆشانی نەپساوەی خۆیان بەردەوام بن لە پێناو بەهێزکردنی بنەماکانی ئازادی و دیموکراسیی لە عێراق و پشتیوانیی مافەکانی گەلی کوردستان".