Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خەجاو غەفوور نەجم) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خاتوو (خەجاو غەفوور نەجم) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خاتوو (خەجاو غەفوور نەجم)
بەڕێزان/ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو خاتوو(خەجاو غەفوور نەجم)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (خەجاو غەفوور نەجم)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و لە خوای گەورەش داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت .

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٥ی ئاداری٢٠٢٤