ھەولێر-KDP.info- محەممەد شییاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە خەڵکی کوردستان دەکات و دەڵێ: هیچ جێگرەوەیەک بۆ کاری پێکەوەیی نییە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز ڕادەگەیەنێت، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستە گەلی کوردی ئازیز لە هەرێمی کوردستان و سەرجەم خەڵکی عێراق دەکەم، بەو ئومێدەی ئەم بۆنە مەزنە ببێتە بەدیهێنەری داهاتووێکی گەش.
سوودانی هەر لە پەیامەکەیدا ئاماژەی داوە، ئەم بۆنەیە بیرمان دەخاتەوە هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کاری پێکەوەیی و بەرز ڕاگرتنی بەها هاوبەشەکان و یەکچارەنووسیی و ئەو داهاتووەی پێکەوە دەینەخشێنین لە سەرانسەری عێراقدا.
هەروەها دەڵێت: نەورۆز جارێکی دیكە ھەموو پارچەکانی وڵاتەکەمان بە سەر دەکاتەوە ڕۆڵەکانی ئێمەش بەردەوامن لە کارکردن و بونیاتنان و پتەوکردنی هەنگاوەکان بۆ بەدیهێنانی خواست و ئامانجە هاوبەشکانی گەلی عێراق.
محەممەد شییاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی گەلانی ناوچەکە دەکات کە ئەم جەژنە دەکەنەوە و دەڵێت: بەو ئومێدەم خوا سەقامگیریمان بۆ بگێڕێتەوە.