Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حەیان عەبدولغەنی: لەگەڵ هەرێم لەسەر هێڵین تاوەکو کێشەکە چارەسەر بکرێت

بەغدا-KDP.info- حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بڕیارەکانی دادگەی نێودەوڵەتییەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیراوە و "لەگەڵ برایانمان لە هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵین تاوەکو کێشەکە چارەسەر بکرێت."

 هەروەها وەزیری نەوتی عێراق گوتی، "داخستنی بەندەری جەیهان هەنگاوێکی سەخت بوو لە بەردەم عێراق، ئێمە دەمانەوێت دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت فرەچەشن بکەین." 

لە شەشەمین دیداری نێودەوڵەتیی بەغدا رۆژی شەممە، 24-02-2024، وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، سرووشتی گرێبەستەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان و عێراق جیاوازە، "ئێستا سەرقاڵی دانووستانین لەگەڵ کۆمپانیاکان بۆ نوێکردنەوە و هەموارکردنی ئەو گرێبەستانە و گونجاندنیان لەگەڵ دەستووری عێراقیدا."

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، تێبینیان کردووە کە لە ناوچەکانی سنووری سعودیە و سووریا بەرهەمی گاز باشە، بۆیە دەستدەکەن بە بەرهەمهێنانی. لە رابردوودا چەندین پاڵاوگەی گرنگییان کردووەتەوە.