ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 21-02-2024، لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌خت له پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی و زمانى دایك بۆ هەموو پێكهاتەكان دەکاتەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "جه‌خت له پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی و زمانى دایك بۆ هەموو پێكهاتەكان و بەهێزكردنی فرەچەشنیی زمان و كولتوورەكان لە كوردستان و مافی خوێندن و په‌روه‌رده و فێربوون و ئازادیی زمانی دایک له هه‌موو شوێنێکی سه‌ر زه‌وی، ده‌که‌ینه‌وه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "له‌م یاده‌دا به ڕێزه‌وه هه‌موو ئه‌وانه به بیر ده‌هێنینه‌وه كه خزمه‌تیان به زمانی کوردی و زمانی دایک له هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستان کردووه. ده‌ستخۆشى له‌وانه‌ی له‌و خزمه‌ته پیرۆزه به‌رده‌وامن له‌پێناو پاراستنی گرنگترین ڕه‌گه‌ز و بنه‌مای ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کولتووریدا که زمانی دایکه".