کەرکووک-KDP.info- وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی عێراق ده‌ڵێ، دوای شەپۆلە بارانەکەی ئەم دواییە، ئاوی پێویست بۆ هاوینی داهاتوو گلدراوەتەوە.
عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی عێراق لەمیانی بەسەرکردنەوەی بەنداوی دوبس لە سنووری کەرکووک رایگەیاند، شەپۆلە بارانەکەی ئەم دواییە یەدەگی ستراتیژی ئاوی لە عێراق بەهێزکرد، ئاوی پێویستیش بۆ هاوینی داهاتوو گلدراوەتەوە.
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، بارانبارینی ئەم دواییە کاریگەری گەورەی لەسەر زیادکردنی سامانی ئاو و، گەڕانەوەی ئاوی بۆ چەم و رووبارەکان دەبێت، هەربۆیە هەوڵدەدەن زۆرترین رێژەی ئاو گلبدەنەوە تا لە وەرزی گەرمادا بەکاریبهێنن.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی کۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگەیاندبوو، به‌هۆی وشکەساڵی و وشكهه‌ڵاتنی زەوییە کشتوکاڵییەکانه‌وه دیارده‌ی كۆچكردن لە لادێکانەوە بۆ شار و پارێزگاكان سه‌ریهه‌ڵداوه، كه تائێستا زیاتر لە حەوت هەزار جووتیار كۆچیان كردووه.
به‌پێی دوایین راپۆرتی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی مانگی ئاداری دساڵی 2023، 12 هه‌زار و 212 خێزان كه ده‌كاته 73 هه‌زار و 272 كه‌س به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه له 10 پارێزگای عێراق ناچار به كۆچكردن بوونه‌ته‌وه.