Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

میدیاکانی ئازەربایجان چۆن باسی سەرۆکی هەرێم (نێچیرڤان بارزانی)یان کرد؟

دوای ئەوەی ئیلهام ئەلییەف بە سەرۆکی ئازەربایجان هەلبژێردرا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا پیرۆزبایی لێی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆی خواست. 

 

هەردوو لا  جەختیان لەسەر برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئازەربایجان و فراوانکردنی هاریکاری هاوبەشی نێوانیان کردەوە. 

زابیت محمەدۆف، شارەزا لە کاروباری سیاسیی ئازەربایجان گوتی: پەیامەکەی سەرۆک نێچیرڤان گرنگ بوو و میدیای ئازەربایجان بە گرنگییەوە باسیی پەیامەکەی سەرۆک نێجیرڤان بارزانیان کرد. 

زابیت بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لەڕووی دیبلۆماسییەوە سیاسییەوە ڕۆڵی سەرۆکی هەریمی بەرز نرخاند و بە گرنگییەوە وەسفی کرد بۆ ناوچەکە. 

 

گوتیشی: ئەم نزیکبوونەوە زۆر گرنگە لە نێوان هەردوو لادا، کوردانی ئازەربایجانیش دلخۆشن بە پەیوەندییەکانی هەردوو لا چونکە کورد هەمیشە بە ئاشتی و نزیکبوونەوە دڵخۆشن، هەنگاوەکانی سەرۆکی هەرێمیش جێگای دلخۆشین بۆ هەموو کورد. 

 

کاروان باعەدری