Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی لە پەیامێكدا پشتیوانی بۆ هەڵوێستی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەربڕی بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوستاندن لەگەڵ ئەمەریکا بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی داهاتوویان لە چوارچێوەی بابەتی سەربازی و ئەمنی. 

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە….

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

پشتیوانی لە هەڵوێستی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بە سەرۆکایەتیی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی دەکەین و هەروەها پشتیوانی لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوساندن لەگەڵ ئەمەریکا  بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی داهاتوویان لە چوارچێوەی بابەتی سەربازی و ئەمنی لەپێناو گەرەنتیکردنی بەردەوامیی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی وڵات لە پەلامارە دەرەکییەکان بە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هەرێمی کوردستانیشەوە.

دانوساندن تاکە ڕێگەی دروستە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان کۆماری عێراقی فیدڕاڵ و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

 

مسعود بارزانی

25ی کانوونی دووەمی 2024