Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پرسەنامەیەک لە بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتییەوە

پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڤاڵ و هاوکارمان (کاروان حەمە شەریف)

بەڕێز/ هەڤاڵ و هاوکارمان (کاروان حەمەشەریف) نیگەرانین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. هیوادارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و داواکارین لە خوای گەورەش خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت . بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ٣ی کانوونی دووەەمی٢٠٢٤