هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە قوربانییانی رووداوی ئاگرەکەی سۆران دەکات. نێچیرڤان بارزانی بە تەلەفۆنیش لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران قسەی کرد و "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى راسپارد بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو رێكارێكى پێویست بۆ ئه‌وه‌ى رووداوى وا دڵته‌زێن دووباره نه‌بنه‌وه."
دەقی پەیامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
ئیمشه‌و هه‌ینى 2023/12/8 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هەڵگورد نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، به‌دواداچوونى بۆ ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له باڵاخانه‌یه‌كى سۆران كرد كه له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك له نیشته‌حێبووانى گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕینى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكارى قوربانییان، هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست و ئاماده‌یى نیشان دا بۆ هه‌ر یارمه‌تى و هاوكارییه‌كى پێویستى برینداران و به‌ركه‌وتووان.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆكى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ڕاسپارد بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو ڕێكاریكى پێویست بۆ ئه‌وه‌ى ڕووداوى وا دڵته‌زێن دووباره نه‌بنه‌وه.