Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی پەیوەندیی بە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە کرد

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوهومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی سۆران، پەیوەندی بە بەرپرسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی راسپارد کە هەرچی پێویستە بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی رووداوەکە بکەن.

ئەمشەو مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەدواداچوونی رووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوەی باڵاخانەیەک لە سۆران، لە رێی تەلەفۆنەوە، پەیوەندیی بە هەڵگورد نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە کرد.

سەرۆکوزیران مەسروور بارزانی وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان،  سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی راسپارد کە هەرچی پێویستە بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی رووداوەکە بکەن.

هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایسپاردن لێکۆڵینەوەی ورد و جددی لەبارەی هۆکاری روودانی ئەو کارەساتە بکەن، بەدواداچوونیش بۆ رێکارەکانی سەلامەتیی لە باڵاخانە و شوێنە گشتیی و تایبەتەکان بکرێت.

لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە سۆران کە ژمارەیەک قوتابی، مامۆستا و هاووڵاتی ئاسایی تێیدا نیشتەجێبوون، 14 کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.