هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی پێشبینییه‌كانی 48 كاتژمێری داهاتووی كه‌شوهه‌وا بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئەمڕۆ ئێواره له ئه‌نجامی نزیكبوونه‌وه و كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه، ئاسمانی ناوچه‌كه به زۆری بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت و له دره‌نگانی شه‌ودا ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته، سبه‌ی شه‌ممه كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله فراوان ده‌بێت، به‌جۆرێك له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بارانی مامناوه‌ند و پچر پچر و له ناوچه شاخاوییه‌كان رێژه‌ی بارانه‌كه زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها له سنووری پارێزگای سلێمانی، كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه‌ش كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه لاواز دەبێت و ئه‌گه‌ری نمه بارانی پچڕ پچڕ و هه‌ندێك كات بارانێكی مامناوه‌ند دەبێت، له ئیداره‌ی گه‌رمیانیش كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه لاوازتر ده‌بێت و ته‌نیا له هه‌ندێك ناوچه ئه‌گه‌ری نمه باران هه‌یه و پله‌كانی گه‌رماش له 2 تاكو 4 پله نزم ده‌بێته‌وه.