Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هێمن هەورامی پەیامی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی گەیاندە ئەندام و کادیران

چەمچەماڵ-KDP.info- د. هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی بەشی ڕێکخستن، سەردانی لقی١۹ی پارتی لە چەمچەماڵ کرد و لەلایەن بەرپرسی لق و ستافی لق پێیشوازیکرا، لە دوو کۆبوونەوەی جیادا، پەیامی سەرکردایەتیی گەیاندرایە کادیر و ئەندامانی پارتی، له‌ کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ ستافی لق و کادیران و هەڤاڵانی سنوورەکە، پەیامی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی گەیاندە ئەندام و کادیرانی پارتی لە سنوورەکە و داوایکرد هاوکاری و پشتیوانی سەرجەم کاندیدەکانی پارتی بن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکان تاوتوێی دواین پێشهاتەکان و کارەکانی رێکخستنەکانی پارتی و چۆنیەتی بەهێزترکردنی کاری رێکخستن لە سنووری ڕێکخستنەکانی لقی ۱۹ی چەمچەماڵ لەئێستا و ئایندە کرایەوە و داوا کرا کە کادیر و ئەندامانی پارتی بە گیانێکی کوردانەی بەرز رووبەڕووی رووداوەکان ببنەوە و بەرژەندی باڵای وڵات و کوردستان بپارێزن. هەروەها گرنگی هەڵبژاردن و بەشداری فراوانی ئەندام و لایەنگرانی پارتی تەوەری کۆبوونەوەکان بوو.