Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لقی دوو بۆ KDP: بڕیار دراوە چوار گەنج بکرێنە کارگێڕی لق

ھەولێر-KDP.info- کارگێڕی رێکخستنی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر رایگەیاند، دوای کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆمەڵێک گۆڕانکاری ئەنجام دراون و لەو چوارچێوەیەشدا بڕیار دراوە چوار گەنج بکرێنە کارگێڕی لق.

محەمەد خەلیل، کارگێڕی رێکخستنی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بە ھۆی ئەوەی کۆنفرانس دواکەوتووە و ئێمەش ھەندێک ھەڤاڵی خۆمان ھێناوەتە پێشەوە، بۆیە چوار ھەڤاڵ کە بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی بوون، کاری خۆیان باش ئەنجام داوە و کەسانی بەتوانان و پێشنیاز کراون بۆ ئەوەی ببنە کارگێڕی لق و بەم زووانە بڕیاری لەسەر دەدرێت، بۆ ئەوەی ببنە کارگێڕی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان".

دەشڵێ، ئەوانیش ھەژار عوسمان و رێکان سەلام و جوتیار عەلی و ھەڤاڵ عەبدولعەزیزن، بۆیە دەمانەوێت گەنج بێنە پێشەوە و گرنگیی زیاتریان پێ بدەین.

 

بڵند ئیبراھیم