Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

‏پۆلیسی هەولێر له‌ ڕیگه‌ی KDPیه‌وه‌ هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری به‌شی نه‌هێشتنی تاوان له‌ پۆلیسی پارێزگای هەولێر، هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لە کاتی ڕایینەکردنی مەمەڵەکانیاندا پەیوەندییان پێوە بکەن.

عەمید (هێرش خالید مه‌لا نه‌عمان)، بەڕێوەبەری به‌شی نه‌هێشتنی تاوان له‌ پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: هەموو هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە لە کاتی ڕایینەکردنی مامەڵەکانیان یان هەبوونی هەر کەموکوڕییەک، لە ڕێگای ئەم ژمارە تەلەفۆنەوە دەتوانن پەیوەندی بە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بکەن.

07508088080

عەمید (هێرش) ڕوونیشی کردەوە، هەمیشه خزمەتکاری ڕاستەقینەی هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانین و شەو و ڕۆژ دەخەینە سەر یەک لە پێناو پاراستنی سەروسامان و گیان و ژیانی هاووڵاتیاندا.

 

ئومێد بابان