Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

با دەنگمان دەنگی کاندیدانی پارتی بێت

ئەسرین عاسی شوانی 

تادێت ئاستی پێشوازی و پشتیوانی له‌ لیستی پارتی له‌ كه‌ركووك فراوانتر ده‌بێت، خه‌ڵكی كه‌ركووك له‌وه‌ گه‌یشتوون كه‌ ئه‌وه‌ی داكۆكی له‌ پرسی نه‌ته‌وه‌یی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات، هه‌ر پارتییه‌، په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بۆ كه‌ركووك ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرایە، قه‌ت دۆخی ئه‌و شاره‌ نه‌ده‌گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، بۆیه‌ دەبێت ئەمجارە و لەم هەڵبژاردنەدا، پارتی وەک هێزێکی کاریگەر بچێتە قۆناغێکی نوێ، چونكه‌ بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە بۆ کورد دروست دەکرێن،  ده‌بێت هاوكێشه‌كه‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بكرێته‌وه،‌ ئه‌مه‌ش به‌ پارتی نه‌بێت ئاسته‌مه‌ به‌ هیچ هێزێكی دیكه‌ بكرێت، پارتی خاوه‌ن هاوكێشه‌یه‌كی قورسه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و خه‌ڵك داوای شۆڕكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئیداره‌یەی سنووری پارتی ده‌كه‌ن بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و كه‌ركووك و ته‌واوی سنووری مادده‌ی 140.

جیا له‌وه‌ش، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌گه‌ر پارتی ببێته‌ هێزی یه‌كه‌م، زۆر پرس هه‌یه‌ له‌ كه‌ركووك ده‌گۆڕێت، له‌وانه‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و واقعه‌ تاڵه‌ی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا هاتووه‌ و دروستكردنی ئیداره‌یه‌كی نوێ و كشانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له‌ناو شار‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی پۆسته‌كانی كورد، بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ كه‌ركووكییه‌كان ئومێدیان به‌ لیستی پارتی هه‌یه،‌ چونكه‌ ده‌زانن پارتی قه‌ت قبوڵی واقعێك ناكات كه ‌به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێت و له‌ هه‌ر شوێنێك بێت ده‌ستی ئاوه‌دانی زیاتر ده‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ بە بەهێزکردنی پێگەی کورد لە کەرکووک، گرنگه‌ بیسەلمێنین و هێزی خۆمان پیشان بدەین بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان، بەڵام شتێک کە دەبێ دەنگدەری کورد هەڵوەستەی لەسەر بکات، هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیەتی، ئه‌ویش كاندیدانی‌ پارتین.

پارتی هه‌ڵگری دروشمی به‌هێزی خزمه‌تكردنی كه‌ركووكە و‌ دەبێت دەنگی ئەو حزبە له‌ سه‌رووی هه‌مووانه‌وه‌ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی وەک چۆن هه‌میشه‌ شەڕی بەرگری لە کورد و کوردستان دەکات و لە ئاست مافەکانی گەلەکەی سەر دانانەوێنێت، ئاواش هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانیی كه‌ركووك و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان بكاته‌ خه‌می خۆی، به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، شكۆی تاكی كورد ده‌بێت له‌و شاره‌ بپارێزرێت و هەر پارتی بووە شەڕی مان و نەمانی کردووە و لە هەر شوێن و مەوقیعێکدا بووبێت دیفاعی لە کورد و مافە ڕەواکانی کردووە، بۆیە باشترین بژاردە دەنگدانە بە کاندیدانی پارتی، لەبەر ئەوەی هەر پارتییە دەتوانێت کەرکووک و ناوچە کێشەلەسەرەکان بگەڕێنێتەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و کۆتایی بە داگیرکاری و پێشێلکردن و تەعریب بهێنێت، کەواتە با دەنگمان دەنگی کاندیدانی پارتی بێت.