Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بە فەرمانی مەسروور بارزانی پێداچوونەوە بەنرخی یەکەکانی نیشتەجێبووندا دەکرێت

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی گشتی وەبەرهێنان ئاشکرایکرد: لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی و لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان پێداچوونەوە بە نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەکرێت.

بەرگەشت ئاکرەیی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە دەستەی گشتی وەبەرهێنان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بە نرخی ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەدا دەکرێت لەلایەن کەرتی وەبەرهێنانەوە دروست دەکرێن، پلانەکە بەو شێوەیە دەبێت، ئەو پڕۆژانەی دروست دەکرێن نرخەکەی بەشێوەیەک بێت خەڵک لە توانایدابێت لێی سوودمەندبێت.

بەرگەشت ئاکرەیی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: سەرۆکی حکوومەت جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە هاووڵاتی بکرێتە سەنتەر بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و پڕۆژەکان و نرخێکیان بۆ دیار بکرێت، هەم نرخێکی گونجاوبێت هەم قیستەکانی کەم و درێژ خایەن بێت تا هەموو کەسێک ببێتە خاوەن یەکەی نیشتەجێبوون.

قائید میرۆ