Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کاندیدی ژمارە 19ی پارتی لە کەرکووک: هەموو پێکهاتەکان پشتگیری لە لیستی 197ی پارتی دەکەن

کەرکووک_KDP.info_ کاندیدی ژمارە 19ی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان  بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی: خەڵکی خۆشەویستی کەرکووک بە هەموو پێکهاتەکانەوە پشتگیری لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن و ئێمەش بەڵێنیان پێدەدەین خزمەتی خەڵکی خەڵکی خۆمان بکەین.

ئەنەس جەمال محەمەد ، کاندیدی ژمارە 19ی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە کەرکووک خەڵکی خۆشەویستی شاری کەرکووک نەک تەنها کورد بگرە عەرەب و تورکمان و پێکهاتەکانی دیکە پشتگیری لە کاندیدان و لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن و خەڵک بە جۆرێک دڵی بە لیستی پارتی خۆشە خۆیان لە زۆر شوێن تەلەفونمان بۆ دەکەن سەردانیان بکەین و پشتگیری خۆیان بۆ ئێمە دووپات دەکەنەوە، بۆیە بەڵێن دەدەین لەڕێگەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک خزمەتی شاری کەرکووک بکەین بە هەموو پێکهاتەکانەوە بێ جیاوازی.

ئەنەس جەمال محەمەد گوتیشی: خەڵکی کەرکووک متمانەی زۆری بە پارتی دیموکراتی کوردستانە و باش شارەزای پارتی و هەڵوێستەکانی پارتین ، بۆیە وا دەزانن تازە کورد بۆ کەرکوک گەراوەتەوە و ئێستا هەست دەکەن لایەنێک هەیە پشتگیری لەوان دەکات، بۆیە ئێمەش بەرنامەیەکی باشمان داناوە بۆ ئەوەی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین و مافی خەڵکی کەرکووک بگەڕێنینەوە، جارێکی دیکەش ڕێگە نادەین تەعدا لە خەڵکی ئێمە بکەن.

بڵند ئیبراهیم