Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بنەماڵەیەکی ناوبانگی گوێڕ پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتییەوە کرد

لە ناحیەی گوێڕی سەر بە قەزای مەخموور بنەماڵەیەکی ناوداری ناوچەکە پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتییەوە کرد، بەرپرسی ناوچەی پارتیش لە گوێڕ دەڵێ: ئەو بنەماڵەیە پشتگیری خۆیان بۆ لیستی ١٩٧ی پارتی نیشانداوە.

عەبدوڵڵا تاھیر، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی گوێڕ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بنەماڵەیەکی ناوداری ناوچەی گوێڕ کە خەڵکی گوندی شەمامەری دەڤەری گوێڕن و سەر بە ھۆزی شێخ مەمووندین، پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتیمانەوە کردووە و بەڵێنیان داوە لەسەر ڕێبازی پیرۆزی بارزانی درێژە بە خەباتی کوردایەتی بدەن.
بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: ئەو بنەماڵەیە لە خانەوادە تێکوشەرەکانی گوێڕن و پشتگیری خۆیان بۆ لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان نیشانداوە و کار بۆ سەرخستنی لیستی پارتیمان دەکەن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا.
عەبدوڵڵا تاھیر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: دوێنێ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی ھەردوو مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا و ھەولێر بە فەرمیی پێشوازی لەو بنەماڵەیە کراوە، ئەوانیش لەسەر ڕەزامەندی خۆیان پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە .

قائید میرۆ