Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی پەروەردە: کاردەکەین بۆ ئەوەی لەسەر جەم قوتابخانەکان یەک دەوام هەبێت

هەولێر_KDP.info_ لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەزار و600قوتابخانەی تازە دروستکراون ونوژەنکراونەتەوە وپرۆسەکەش بەردەوامە ، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی  حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت ، ئامانجی ئێمە ئەوەیە لە هەموو قوتابخانەکان تەنها یەک دەوام بکرێت.

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دکتۆر سەیوان فەرەج بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت ، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەم گرنگیەکی تایبەتی بە کەرتی پەروەردە ودروستکردنی قوتابخانەی تازە داوە وئێمەش سەرژمێریەکمان کردووە لە هەرێمی کوردستان چەند قوتابخانەمان پێویستە وچەندی نوژەنبکرێتەوە و چەندی ژووری تازەی بۆ دروست بکرێت  و بەخۆشحاڵیەوە هەنگاوی باش نراوە و بەردەوامیش لەگەڵ حکومەت لەسەر خەتین بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کەمی بینا لە هەرێمی کوردستان بۆ قوتابخانەکان.
دکتۆر سەیوان فەرەج گوتیشی، نەک تەنیا لەگەڵ حکوومەت بگرە لەگەڵ کەرتی تایبەت و سەرمایەدارانیش لەسەر خەتین، ئامانجی ئێمە ئەوەیە دەوامی قوتابخانەکان لەهەرێمی کوردستان بکرێتە یەک دەوامی، بۆ ئەوەی بتواندرێت چاڵاکی زیاتر ئەنجامبدرێت، بۆیە بەردەوام کاری لەسەر دەکەین و هەوڵدەدەین کێشەی کەمی بینا چارەسەر بێت و دەوامی قوتابخانەکان بکرێنە یەک دەوامی و هەنگاوی باشیش نراوە و بەردەوام  قوتابخانەی تازە لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان 109قوتابخانە دروست کراون و کارەکانی تەواو بوونە و کەوتۆتە خزمەت قوتابیان و چەندین قوتابخانەی دیکەش لە بواری جێ بەجێکردن دان و لەم کابینەیە هەزار و 511قوتابخانە نوژەنکراونەتەوە و461ژووری نوێ دروستکراون و رەزامەندی 348ژووری تازە هەیە ، بۆ ئەوەی دەست بەدروستکردنی بکرێت.
بڵند ئیبراهیم