Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مامۆستایەکی زانکۆ: گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک واتە گەڕانەوەی کورد

کەرکوک_KDP.info_ ماموستایەکی زانکۆی کەرکوک دەڵێ، لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوو  تەعریبێکی زۆر کراوە،  بۆیە گرنگە جارێکی دیکە کورد دەستەڵات بگرێتەوە دەست بەتایبەت پارتی، چونکە هەمووان گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک بە گەرانەوەی کورد دەزانن و پرسە کوردیەکانیش هەمووی لەسەر پارتی حیساب دەکرێت ، هەر بۆیە پارتی لە کەرکووک قورسایەکی زۆری هەیە.

دکتۆر هەڵۆ محەمەد ساڵح، ماموستا لە کۆلیژی یاسا  لە زانکۆی کەرکوک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی یموکراتی کوردستان گوتی، دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر گۆرانکاری زۆر لە کەرکوک ڕوویداوە نزیکەی 500 بۆ ملیۆنێک کەس خەڵک هێندراون بۆ کەرکوک و ئیدارەی کەرکوک هەموو کارێکیان بۆ کردووە لەپێدانی زەوی وگواستنەوەی ڕاژە و لەرێگەی مادەی140بۆیان کراوە، بۆیە کە ئەمە بۆ خەڵکێک بکەی هەموو شتێکت بۆ دەکات، بەڵام  کە پارتی گەرایەوە بۆ کەرکوک لەناو کەرکوک و دامودەزگا حکومیەکانیش هەمووی دڵخۆش بوون وپێیان وابوو کورد گەڕایەوە بۆ کەرکوک.

دکتۆر هەڵۆ محەمەد ساڵح  گوتیشی، گرنگە هاوڵاتیانی کورد هانبدرێت بچن دەنگ بدەن و کورد سەرکەوێت، چونکە لەوەتەی دەستەڵات لە دەست عەرەب دایە ئێستا لە هەموو دەستکەوتەکان پشکی شێر و زۆرینە بۆ ئەوانە لەدامەزراندن و هەموو بوارەکانی دیکە، بۆیە سەلمێندرا کە ئەوان دەستەڵتداربن هیچ بۆ کورد ناکەن، بۆیە گرنگە جارێکی دیکە دەستەڵات بۆ کورد بگەرێتەوە و پشتگیری لە کورد وکاندیدانی پارتی بکرێت.
دەشڵێت ، لە کەرکوک حیسابێکی تەواو جیاواز بۆ پارتی دەکرێت و هەر کادیرێکی پارتی بەقەدەر زیاتر لە10کادیری لایەنەکانی دیکە حیسابی بۆ دەکرێت، چونکە بیانەوێت کەسێک لە حیزبێک لادەن هەر پرسیشی پێناکەن، بەڵام بۆ لادانی بچووکترین بەرپرسی پارتی رای وەردەگرن و ناتوانن بێ پارتی هیچ بکەن، بۆیە پارتی بەجۆرێک بەهێزە گەڕانەوەی بۆ کەرکوک کاریگەری تەواوی دروستکردووە، بۆیە گەڕانەوەی پارتی لای هەمووان واتا کورد گەڕاوەتەوە بۆ کەرکوک، بۆیە هەر پرسێک پەیوەندی بە کوردەوە هەبێت لەسەر پارتی حیسابی بۆ دەکرێت وپارتیش بەرگری لێ دەکات.
بڵند ئیبراهیم