Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لیزا فەلەکەدین کاکەیی: سەرکەوتنی لیستی 197ڕەتکردنەوەی پارێزگارێکی سەپێندراوە

کەرکووک_KDP.info_  یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌کته‌بی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان که‌رکووک _ گه‌رمیان ئاشکرایکرد، سه‌رکه‌وتنی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ که‌رکووک به‌ واتای پارێزگارێکی کورد و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی  والییه‌کی سه‌پێندراوه‌ بۆ که‌رکووک.

لیزا فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی، یاریده‌ده‌ری  به‌رپرسی مه‌کته‌بی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان که‌رکووک _ گه‌رمیان له‌میانه‌ی  ئاهه‌نگی بانگه‌شه‌ بۆ لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکووک گوتی: سه‌رکه‌وتنی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکووک و به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین کورسی له‌و پارێزگایه‌ واتای جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زه‌ویوزاری جووتیارانی کورد و تورکمانه‌.
یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌کته‌بی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان که‌رکووک _ گه‌رمیان گوتیشی: سه‌رکه‌وتنی لیستی پارتی له‌ که‌رکووک  تێکشکاندنی سته‌م و ناعه‌داله‌تی و نه‌هێشتنی پرۆسه‌ی ته‌عریب  و به‌هێزکردنی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ و دۆستانه‌ی خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی که‌رکووکه‌.
لیزا فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی باسی له‌وه‌ش کرد: سه‌رکه‌وتنی  لیستی پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ که‌رکووک ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پارێزگارێکی سه‌پێندراوە و دانانانی پارێزگارێکی کورده‌ بۆ که‌رکووک.

بڵند ئیبراهیم