Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لەسەنتەری شار لە هەولێر نەوت دابەش دەکرێ

هەولێر_KDP.info_ بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر ئاشکرایکرد: بڕیارە لەم مانگە لە سەنتەری شاری هەولێر دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بکرێت و هەر ماڵێک 200 لیتر نەوتی پێ دەدرێت.

ئاری کاکە شین، بەڕێوەبەری سووتەمەنی هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیارە لە 26ی ئەم مانگەوە لەسەنتەری شار لە هەولێر دەست بە دەبەشکردنی نەوتی سپی بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواو کراوە، هەر ماڵێک 200 لیتر نەوتی بە 103 هەزار و 500 دینار پێدەدرێت.
ئاری کاکەشین گوتیشی: تا ئێستا لە سنووری هەولێر 39 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکراوە، ناوچە شاخاویەکانیش ئێستا بۆتە دووبەش، بەشێکی مەسیف، هەریر و شەقڵاوە تەواو بووە و ناوچەکانی سنووری ئیدارەی سۆرانیش زۆرینەی تەواو بووە و تەنها بەشێکی مێرگەسۆر و ڕەواندز ماوە، لە سۆرانیش دەستپێکراوە، بۆیە پرۆسەکە زۆر باش و بەخێرایی بەڕێوە دەچێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نرخی نەوتەکە بە 105هەزار دینارە.
گوتیشی: ئەو نەوتە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتیکراو دابینی کردووە و بەنرخێکی هەرزانتر لەوەی کڕیویەتی بە هاووڵاتییان دەدرێتەوە.

بڵند ئیبراهیم