Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەشی رۆشنبیری و راگەیاندن: رێوڕەسمێک و پانێڵێک بەڕێوەچوو

هەولێر-KDP.info- لە هۆڵی بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێوڕەسمێک بۆ کتێبێک بەڕێوەچوو، لەگەڵ سازدانی پانێڵێك بۆ بەرپرسی دەستەی کارگێڕی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بە سەرپەرشتی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێورەسمی دابەشكردنی یەكەمین كتێبی بازنەی گفتوگۆ بە ناونیشانی "گفتوگۆ لەگەڵ ناڕەزایی خەڵك"، كە ٦ شەش ئەڵقەی گفتوگۆی بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی لە خۆی گرتووە دابەشكرا و، پانێڵێك بە ناونیشانی (ھەرێمی كوردستان و گفتوگۆی سیاسی) بەڕێوەچوو.

مەراسیمەكە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حكومی و بە بەشداری كەسایەتی سیاسی، میدیاكار، نووسەر و ڕۆشنبیران بەڕێوەچوو و، لە سەرەتادا د. سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە كورتی تیشكی خستە سەر گرینگی بازنەی گفتوگۆ.

لە درێژەی مەراسیمەكەدا، پانێڵێك بە ناونیشانی (ھەرێمی كوردستان و گفتوگۆی سیاسی) بۆ فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەچوو.

پانێڵەكە بە پرسیار و سەرنجی ئامادەبووان دەوڵەمەندتر كرا و، لە كوتاییدا ڕێزلێنان و سوپاسنامە پێشكەشی ئەندامانی لیژنەی بازنەی گفتوگۆ و بەشداربووانی بازنەكە كرا و، كۆتا چالاكی مەراسیمەكەش پێشكه‌شكردنی كتێبی (گفتوگۆ لەگەڵ ناڕەزایی خەڵك) بوو به‌ ئامادەبووان.