Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی خدر ئاغای حه‌مه‌ئه‌مین ئاغا

  به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌داخێکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان كاك (خدر ئاغای حه‌مه‌ئه‌مین ئاغا)م پێگه‌یشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ كوردپه‌وه‌ره‌كەیان و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

له‌خودای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو خدرئاغای حمەئەمین ئاغا به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، سه‌بر و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

إنا لله وإنا الیه راجعون

مسعود بارزانی
25ـی ئه‌یلوولی 2023