Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فراکسیۆنی پارتی: پێویستە هەر بڕیارێک حکوومەت بیدات جێبەجێ بکرێت

بەغدا _KDP.info_  سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بووە و پێویستە حکوومەتی عێراقیش پابەند بێت، بۆیە ئەو پارەیەی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت کەمە و پێویستە مانگانە ترلیۆنێک و375ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکەن، گوتیشی: ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە زیانی لە قازانج زیاترە ، چونکە عێراق داوای ملیارێک و400ملیۆن لە تورکیا دەکات تا ئێستا شەش ملیار زیانی کردووە، بۆیە باشترە بگەنە ڕێککەوتن و دەست بە هەناردەکردن بکرێتەوە.

د.ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان  گوتی: ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتی لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبووینەوە و باسمان لە سێ تەوەر کرد، لەوانە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کە لە 25/3وە وەستاوە و شەش ملیار زیانی هەبووە کە عێراق دەتوانی لەگەڵ تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم بگەنە ڕێککەوتن، چونکە عێراق داوای ملیارێک و400ملیۆن لە تورکیا  دەکات، ئێستا شەش ملیار زیانی بەرکەوتووە، بۆیە زیان لە قازانج زیاترە و بابەتی دیکە کولفەی نەوت بوو، نەوت لە عێراق نرخەکەی چەندە کولفەکەی کە بۆ هەرێم شەش دۆلار حیساب کراوە، بەڵام بۆ خۆیان بۆ نموونە گەیارە 31 دۆلار حیساب کراوە و شوێنی دیکە هەیە 20 دۆلار ی بۆ حیساب کراوە، بۆیە نازانین لەبەرچی هێندە کەم بۆ هەرێمی کوردستان حیساب کراوە، بڕیارە لیژنەیەک دروست بکرێت بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو کێشەیە بکات.
د.ڤیان سەبری گوتیشی: حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە 700ملیار دینار بۆ مووچەی مانگانەی فەرمانبەران ڕەوانە بکات ، بڕیارەکە پێویستە جێبەجێ بکرێت، بەڵام کە بڕیارێک دەدات چەند پەرلەمانتارێک پەنا بۆ دادگای فیدڕالی دەبەن و ئەمەیان کردووەتە ڕێگایەک بۆ دژایەتی کردنی هەرێمی کوردستان، ئەوە راِست نیە چونکە حکوومەت بڕیاری داوە و بە قەرزیشە بۆ سێ مانگ.
سەبری باسی لەوەشکرد: لە کۆتایی ساڵ ئەو بڕیارە یەکلایی دەکرێتەوە و تەسفیە دەکرێت، لەبەر ئەوەی  ئێمە پارەمان لای عێراقە، چونکە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی هەموو خاڵەکانی ڕێککەوتنەکان بووە .. نەوتی و نانەوتی، هەرچی پێویستە جێبەجێمان کردووە، تەنها ماوە حکوومەتی عێراق جێبەجێی بکات، بۆیە کە جێبەجێ نەکرا سەرۆکی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدای کرد و وا ڕێککەوتن بەغدا پارە بەقەرز بداتە هەرێمی کوردستان کە کەمیشە، چونکە مافمان هەیە پارەی وەبەرهێنان و کۆمپانیاکانی نەوت و گەشەپێدانی پارێزگاکانمان پێبدات کە مانگانە ترلیۆنەک و 375ملیار دینار بێت، بەڵام ئێستا 700ملیار ڕەوانە بە قەرز ڕەوانە دەکات، بۆیە بەم جۆرە زۆر زەحمەتە، پێویستە حکوومەتی عێراق پابەندی رێککەوتنەکان بێت.

بڵند ئیبراهیم