Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه‌

هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2023/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئێریك شۆڤالیێ، باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدایان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان و پرسى بودجه‌ى عێراق خسته‌ به‌ر باس و جه‌ختیان له‌ به‌رده‌وامیى گفتوگۆیه‌كى بنیاتنه‌رانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان كرده‌وه‌.

تاوتوێكردنى بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاریكاریى‌ هاوبه‌شى نێوانیان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تیایدا ئاماژه‌یان به‌ ڕۆڵى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق كرد و داكۆكییان له‌ خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه‌.‌

دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.