Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د. خەلیل غازی: لەم حەفتەیەدا ڕێکارەکانی ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە جێبەجێ دەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لەم حەفتەیەدا ڕێکارەکانی ناردنی پارە بۆ ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، گوتیشی: ناردنی ٧٠٠ ملیار بۆ سێ مانگ بەشێکی زۆری کێشەی دابەشکردنی مووچە چارەسەر دەکات.

د. خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ناردنی ٧٠٠ ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ ماوەی سێ مانگ بەشێکی کێشەی مووچە لە ھەرێمی کوردستان چارەسەر دەکات، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش گەشبینە بەو بڕیارەی ئەمڕۆ درا، پێویستە لەم حەفتەیەدا ڕێکاری ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە جێبەجێ بکرێت.

د. خەلیل غازی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ناردنی ٧٠٠ ملیارەکەی بەغدا بۆ مانگەکانی ٩ و ١٠ و ١١ یە بۆ مانگەکانی دیکەش ھەوڵ دەدەین بۆ دابین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، بێگومان بڕیارەکەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق جێگەی دەستخۆشییە لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ھەردوولا لەسەر ناردنی پارە بۆ فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ڕێککەوتن. 

 

قائید میرۆ