بە پشتبەستن بەخوای گەورە و ئیرادەی بەهێزی گەلەکەمان، توانیمان بەرگری لە مافی خەلکی کوردستان بکەین و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی بگەینە ڕێککەوتنێکی گونجاو ، بۆ دابینکردنى مووچەی هاووڵاتیان.
سوپاس بۆ پشوودرێژیی هاونیشتمانیانی خۆڕاگر کە متمانەیان بە حکومەتەکەی خۆیان لە دەست نەدا.
سوپاس بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی کە پاڵپشت و ڕێنیشاندەرمان بوو لە زاڵبون بە سەر کۆسپەکاندا.
سوپاس بۆ پالپشتی و ڕۆڵی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پشتیوانیکردن و سەرخستنی پرۆسەی دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدرال.
سوپاس بۆ لایەنە سیاسیەکانی عێراقی فیدرال کە پشتیوانمان بوون.
سوپاس بۆ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستیانییەکان لە پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ کە پاڵپشت و هاودەنگ بوون لە دەستەبەرکردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
سوپاس بۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە بێ ماندووبوون و بە هەستێکی پڕ لە بەرپرسییاریەتی توانییان لەم ئەرکە قورسەدا سەرکەون.
بە پشتیوانی خوای گەورە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی هاووڵاتییانی خوشەویست و ڕێگە بە هەوڵە نەزۆکەکان نادەین سەقامگیریی هەرێمی کوردستان تێک بدەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/9/17