Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

عێراق 10هەزار سەرباز دادەمەزرێنێت .. هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە


بەغدا_KDP.info_ جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق گوتی:  لە عێراق لە 15ی ئەم مانگە دەست بەدامەزراندنی 10هەزار سەرباز  دەکرێت لە ڕێگەی ئەلکترۆنی فۆڕم پڕدەکرێتەوە و ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت، خەڵکی هەرێمی کوردستانیش ئەوانەی مەرجەکانیان تێدایە دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە .

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، سەگڤان سندی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیارە 10هەزار سەرباز لە عێراق لەسەر میلاکی وەزارەتی بەرگری عێراق دابمەزرێن، لە 15ی ئەم مانگەوە لەڕێگەی لینکێک خەڵک دەتوانێ فۆڕم پربکاتەوە تا 19ی مانگ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوان دەبێت، خەڵکی هەرێمی کوردستانیش ئەوانەی مەرجەکانیان تێدایە دەتوانن  فۆڕمەکە پربکەنەوە.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی: پێویستە تەمەنی ئەو کەسانەی فۆڕم پردەکەنەوە تەمەنیان لەنێوان 18بۆ 30 ساڵی دابێت، بەڵام شوێنی دەوامکردنیان دیار نییە بۆی هەیە ڕەوانەی بەسڕا و ڕومادی بکرێن یاخود هەر شوێنێکی دیکەی پێویست بێت، بۆیە دامەزران ئەوکات بڕیاری لێ دەدرێت کە وەکو سەربازی عێراق دەوامیان دەبێت و لەسەر میلاکی وەزارەتی بەرگری عێراقیش دادەمەزرێن.


بڵند ئیبراهیم