Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دەرماڵەی سێ مانگ بۆ قوتابیان خەرج دەکرێت


هەولێر_KDP.info_ بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین ئاشکرایکرد، وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی داوە دەرماڵەی سێ مانگ بۆ قوتابیان خەرج بکرێت، ئێمەش ڕێکارەکان  تەواو دەکەین ئینجا دابەشی دەکەین، بەمەشەوە دەبێتە دەرماڵەی شەش مانگی قوتابیان بۆ ساڵی ڕابردوو خەرجکراوە.

سامان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و شاندێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا سەردانی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و باسی کۆمەڵێک پرسی دارایی زانکۆکان کرا، یەکێک لەوانە خەرجکردنی دەرماڵەی قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین بوو، بۆیە وەزیری دارایی حکوومەتی هەێمی کوردستان بڕیاریدا دەرماڵەی سێ مانگی قوتابیان خەرج بکرێت، بڕیارە بەزووترین کات ڕێکارە ئیداری و کارگێڕییەکان تەواو بکەین بۆ ئەوەی دەست بەدابەشکردنی دەرماڵەکە بکرێت.

سامان عەبدوڵا  گوتیشی: دەرماڵەی سێ مانگ دەدرێت و سێ مانگی دیکەش دراوە، بەم جۆرە دەبێتە شەش مانگ، بڕیارە لە ساڵی ڕابردوو قوتابیان دەرماڵەی هەموو ئەو مانگانەیان پێبدرێت کە دەوامیان کردووە، بۆیە سەرۆکی زانکۆ هەوڵ دەدات دەرماڵەی ئەو مانگانەیش کە ماون خەرج بکرێت. 

بڵند ئیبراهیم