Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە هەولێر پارکێکی تازە دروست دەکرێت

هەولێر_KDP.info_ بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێر گوتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیارێک دیناری تەرخان کردووە بۆ ئەوەی پارکێک لە گەڕەکی ژیان لە هەولێر دروست بکرێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.

ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ڕەزامەندی دراوە لەسەر دروستکردنی پارکێکی گەورە لە گەڕەکی ژیان لە پارێزگای هەولێر، ئێستا ڕەزامەندی گەڕاوەتەوە و لە قۆناغی تەندەرین دایە، چاوەڕێ دەکرێت لەم ڕۆژانە تەندەری بکرێتەوە و بدرێتە کۆمپانیایەک و دەست بە جێبەجێکردن و دروستکردنی پارەکەکە بکرێت و خزمەتێکی باشی ئەو ناوچەیە بکات، خەڵکەکە سودێکی باشی لێوەردەگرن و فاکتەرێکیشە بۆ زیادبوونی ڕێژەی سەوزایی.
ڕێبین ئەحمەد گوتیشی: گوژمەی زیاتر لە ملیارێک دینار تەرخان کراوە بۆ دروستکردنی پارکێکی گەورە لە گەڕەکی ژیان لە پارێزگای هەولێر، بۆیە بەردەوام دەبین لەو جۆرە پڕۆژانە بۆ ئەوەی لە هەموو ناوچەکان پارک و باخچە هەبێت. ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی پلانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەبێ بەردەوام پڕۆژە ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی ڕێژەی سەوزایی لە پارێزگای هەولێر زیاد بکرێت.

بڵند ئیبراهیم