Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە نەینەوا ژمارەی کاندیدانی پارتی بەم جۆرەیە

یاریدەدەری بەرپرسی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا ڕایگەیاند: پارتی ئامادەکاریی دەکات بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەواو لیستی کاندیدانیشی تەواوکردووە.

نازم هەرکی، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پارتی ٥٢ کاندیدی هەیە بۆ پارێزگای نەینەواو لە لقی یەکی دهۆک(٢) کاندید، لقی چاردەی نەینەوا(١٧) کاندید، لقی هەڤدەی شنگال (٢١)کاندید، لقی بیستی شێخان(٥)کاندید و لقی بیست و سێی مەخموور(٧) کاندید.

گوتیشی:  ١٣ کاندید ڕەگەزی مێن و ٣٩یش لە ڕەگەزی نێرن، بە وردی هەموو پێکهاتە و ئایینەکان و هەموو ناوچە جیاوازەکان لەبەرچاوگیراون بۆ دیارکردنی کاندید.

کـــــاروان بــــاعەدری