Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

برووسکەی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی، بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش

بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران لە ڕادیۆی بەردەڕەش.

بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی ئازیزی ئێزگەکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو بە پلان و کارنامەی باشتر پەیامی ڕاست و نیشتیمانیانەی خۆتان بگەیەنن.

هەر لەو دەرفەتەدا پشتیوانیی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی ڕادیۆی بەردەڕەش دووپات دەکەینەوە و بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کار و بەرنامەکانتان. 

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی 

پارتی دیموکراتی کوردستان 

٢٠٢٣/٨/١٨