ئەمڕۆ سەرۆکی لیژنەی ماددەی ١٤٠ لەگەڵ پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، نوێنەری ھەرێمی کوردستانیش لە لیژنەکە گوتی: سبەی لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ لەسەر چەندین پرسی پەیوەست بە جێبەجێکردنی ماددەکە کۆدەبێتەوە.
دژوار فایەق، نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە لیژنەی ماددەی ١٤٠ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئەمڕۆ سەرۆکی لیژنەی ماددەی ١٤٠ ھادی عامری سەردانی پەرلەمانی عێراقی کرد و لەگەڵ پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، سەرۆکی لیژنە و د.شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق چەندین پرسی پەیوەست بە جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراقیان گفتوگۆ کرد بۆ ئەوەی ماددەکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.
نوێنەری ھەرێم ڕوونی کردەوە" بڕیارە سبەی ڕۆژی دووشەممە لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ لە بەغدا کۆببێتەوە و کۆبوونەوەکەش ھەر دەربارەی پرسی جێبەجێکردنی ماددەکەیە لەوانەش پرسی قەرەبووکردنەوە و ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس.
دژوار فایەق گوتیشی: وەک نوێنەری ھەرێمی کوردستان بەردەوامین لەسەر ھەوڵەکانمان بۆ ئەوەی ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکرێت بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەی ئەو ناوچانەی دەکەونە سنووری ماددەکە، دوای دەستبەکاربوونی لیژنەکەش چەندین ھەنگاو بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان نروە.
قائید میرۆ