Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د. ڤیان سەبری: سبەی شاندی پارتی و ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت کۆدەبنەوە


سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، سبەی شاندی پارتی لە بەغدا لەگەڵ ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت کۆدەبێتەوە و چەندین پرس لەگەڵ ئیدارەدانی دەوڵەت دانوستانی لەبارەوە دەکرێت.

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: من نازانم کەی شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی دەگاتە بەغدا، بەڵام سبەی رۆژی دووشەممە شاندی پارتی لەگەڵ ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت کۆدەبێتەوە، پێشتر ئاماژەم بۆ ئەجێندای سەردانەکەی شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی کردووە چەندین تەوەر لە خۆ دەگرێت.

د. ڤیان سەبری گوتیشی: ڕەوشی سیاسی عێراق و ئەو ڕێککەوتنەی ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەتی لەسەر پێکھاتووە دەبنە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و لایەنەکانی نێو ھاوپەیمانی، ھەروەھا بابەتی ئامادەکردنی یاسای نەوت و غازیش دانوستانی لەبارەوە دەکرێت.


قائید میرۆ